دەقی پرسەنامەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و تێکۆشەری ماندوونەناس هەڤاڵ (جوتیار جەبار)مان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە قووڵە پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی کەسوکار، خانەوادە و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەکەین و هیوای سەبوورییان بۆ دەخوازین.
هەڤاڵ جوتیار پێشمەرگەی ڕۆژانی سەختی خەبات و ڕێگای ڕزگاریی کورد و کوردستان بوو، زۆرینەی تەمەنی بەخشییە شۆڕش و ڕۆڵێکی گرنگی لە خەباتی چەکداریی میللەتەکەماندا هەبوو. هەروەها بنەماڵە قارەمانەکەشی نموونەی بەرزی خەبات و قوربانیدان بوون. شەهیدی فەرماندە فاروق جەباری برای یەکێکبوو لە فەرماندە بەجەرگ و جوامێرەکانی یەکێتی لە سنووری #هەولێر# و لە شۆڕشی نوێدا بەشدارییەکی قارەمانانەی هەبوو.
رۆحی هەڤاڵ جوتیار شاد بێت و خوای گەورە ئارامی و سەبووری بە کەسوکار و هەڤاڵانی ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ #جەلال تاڵەبانی#[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,141
Donnez votre avis sur ce produit!