دەقی پەیامەکەی #مەسرور بارزانی#:
بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێی بابلی -ئاشووری (ئەکیتۆ) پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشک و برایانی کلدانی، ئاشووری و سریانی لە کوردستان و عیراق و جیهان دەکەم. ئومێدەوارم ساڵی شادی و خۆشی و ئارامی بێت بۆ کوردستانییان و جیهان بەگشتی.
لەم بۆنەیەدا جارێکی دیکە جەخت لە گرنگیی برەودان و بەهێزترکردنی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی سەرجەم پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە.
جەژنی ئەکیتۆ پیرۆز بێت و هیوادارم هەموو ساڵێک بە خۆشی ئەم یادانە بکەینەوە.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,083
Donnez votre avis sur ce produit!