#لیلۆز ئیبراهیم ئەحمەد# لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایدەگەیەنێت، پەیجێکی ساختە لە پارساڵەوە بەمەبەست و بە بەرنامە و بە ئاڕاستەی ناشرینکردن بەناوی منەوە کاردەکەن، بۆیە ڕایدەگەیەنم، بەندە جگە لە ئەکاونتێکی کەسی تایبەت بە خۆم لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، خاوەنی هیچ پەیج و ئەکاونتێکی تر نیم.
دەقی ڕوونکردنەوەکە:
هاوڕێیانی بەڕێز..
بەندە جگه لە ئەکاونتێکی کەسی تایبەت بە خۆم لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، خاوەنی هیچ پەیج و ئەکاونتێکی تر نیم.
بەداخەوە ڕایدەگەیەنم، پەیجێکی ساختە لە پارساڵەوە بەمەبەست و بە بەرنامەی قێزەونی خۆیان؛ بە ئاراستەی ناشرینکردن و لەکەدارکردن و تێکدان، کاردەکەن و دوور لە مۆڕاڵ و عورف و عاداتی کۆمەڵایەتی تەشهیردەکەن.
ماوەیەکی زۆرە ناوی ئێمە بەکاردەهێنرێت لەو پەیجە ساختەیەوە، بەندە بەڕوونی لە دوای چەندین ڕوونکردنەوەی یەک لەدوایەک ڕایدەگەیەنم: کە ئەو هەژمارە ساختەو بێ مۆڕاڵە پۆستەکانی لە فەیسبووک لەسەر ناوی ئێمەبڵاودەکاتەوە دوور و نزیک پەیوەندی بەئێمەوەنییە و لەناوەڕۆکی بابەتەکانی هیچ بەرپرسنیین.
باشتروایە ئەوکەسانە بای ئەوەندە ئازایەتییان تێدابێت، کەلەسەر ناوی خۆیان نووسینەکانیان بڵاوکەنەوە.
خۆری ڕووناک، بە بێژنگی چەواشەکاران ناگیرێت.
لیلۆز ئیبراهیم ئەحمەد
PUKmedia تایبەت
#22-03-2022#
[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,075
Donnez votre avis sur ce produit!