ناونیشانی پەڕتووک: لووتکەی شەرەفمەندی
ناوی نووسەر: کۆندۆلیزا ڕایس
ناوی وەرگێڕ: #بارام سوبحی#
وەرگێڕان لە زمانی: عەرەبی
دەزگای پەخش: #کوردستانی نوێ#
ساڵی چاپ: 2021
ژمارەی چاپ: یەکەم
پرۆسەی ڕوخاندنی ڕژێمی بەعس لە بەهاری 2003دا یەکێکە لە ڕووداوە دیار و کایگەرەکان لە ناوچەکە بە گشتی و عیراق کوردستان بەتایبەتی، چونکە کۆتایی بە ڕژێمێک هێنا کە دەیان ساڵبوو بە ئاگر و ئاسن لە هەوڵی لەناوبردن و قڕکردنی میللەتی کورددا بوو. دواتریش بە بەشداریی کاریگەرانەی کورد حکومەتێکی نوێ پێکهات و دەستوور نووسرایەوە. بۆ یەکەمجاریش لە مێژووی دروستبوونی دەوڵەتی عیراقەوە کوردێک بوو بە سەرۆک کۆمار کە ماوەی نیو سەدە تەمەنی بۆ خەبات و تێکۆشان لە دژی حکومەتەکانی عیراق تەرخانکردبوو. لە قۆناغی بیناکردنەوەی عیراقی نوێشدا ڕۆڵێکی کاریگەرانەی هەبوو. هەربۆیە ڕایس لە بیرەوەرییەکانیدا و لە بەشی وێنەکانی لەگەڵ سەرۆک و سەرکردەکانی جیهاندا وێنەیەکی خۆی و مام جەلالی داناوە و نووسیووێتی: (سڵاوی خۆم پێشکەشی سەرۆکی عیراق جەلال تاڵەبانی دەکەم، کە کوردێکە و وەک سەرکردەیەک بۆ یەکخستنی هەمووان لە نێو عیراقێکی ئازاددا سەریهەڵدا.[1]
Remarque: Le fichier PDF de ce livre n'est pas disponible, s'il vous plaît aidez Kurdipedia pour obtenir ce fichier! Envoyer du livre Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 518
Donnez votre avis sur ce produit!