چاکی کۆرکێ
شوێن: نێو گوندی گوڵانێ، لە گەڕەکی کۆرکێ.
ڕەچەڵک: ڕوون نییه سەر بە چ ڕەچەڵەکێکی.
مزارەکە تاقە گۆڕه و هیچ گۆڕستانیک لەو دەوروبەرەیدا نییه.
مەزارەکە بە تەنیست دیواری مالێکەوەیە، کە تاقە ماڵه.[1]
سەبارەت بە وشەی کۆرکێ، لە نێو خەلکی گوندی گوڵانێ دوو ڕا هەیە: یەکێکیان دەڵیت: پێدەچێت ڕۆژگارێک ئەو گەڕەکە، بە هۆی شەر و شۆڕەوە بووبیت، یان بە هۆی نەخۆشی و پەتای گەورەوە، کوێربۆتەوە، (کوێر)یش لە زاراوە و ئاخەوتنی خەلکی سنورەکە دەبیتە (کۆر) و ئیدی ئەو شوێنه، کە دواتر ئاوەدان بۆتەوە و بۆتە گەڕەکێکی گوندەکە، هەر بە گەڕەکی کۆرکێ ناسراوە.
ڕایەکی دی، کە بۆچوونی هاوڕێ سلێمان شاوری خۆیەتی، دەڵێت: ڕەنگە لە کوێرکردنەوەی گۆڕەکەوە هاتبێ، کاتێک گۆڕەکەیان هەڵقەندووە و دواتر پڕیان کردۆتەوە، واتە کوێریان کردۆتەوە، ئیتر لەوێوە پێیگوتراوە کۆرکێ.
لە هەمان کاتدا بە (چاکی کۆلکێ)ش ناو دەهێنریت.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 587
Donnez votre avis sur ce produit!