پارو لە دەم دەفڕێنێت
وتراویشە: تیکە فڕێنە، پاروو: ئه و ئەندازە خواردنەیە کە بەجارێک دەخرێتەوە دەمەوە بۆ خواردن، تیکە و باڵووڵەشی پێ دەوترێت، لە کوردەواریدا لەمانگی ڕەمەزاندا لە گوندەکاندا بەر لە بانگی ئێوارە، هەر پیاوەی کە دەچووە مزگەوت بۆ بەربانگ پاروویەک نانی دەپێچایەوە بە گوێرەی ئه و چێشتەی لەماڵەوە بۆ بەربانگ ئامادەیانکردووە، له و نێوەندە هەندێکجار منداڵانی چەتوون ئه و پارووە نانەیان دەڕفاند، هەڵبەت ئه و منداڵانەش تەماحیان دەچووە سەر تیکە و پارووە ئامادەکراوەکە، ئەوە لایەنی ڕاستەقینەی ئیدیۆمەکەیە، وەکو ئیدیۆمیش بە کەسێکی تەماحکار و جەردە کە بۆ پەیداکردنی نانی خۆی حەرام و حەڵاڵ نازانێ و ناپرسێ و لێک جیاناکاتەوە بە تەوسەوە پێی دەوترێت: پاروو لەدەم دەفڕێنێت.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 918