ناونیشانی پەڕتووک: ڕێبەری ڕووەکی شاخی قەرەداغ
ناوی نووسەر: #سامان عەبدولڕەحمان ئەحمەد# و #سەرباغ ساڵح#
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
ساڵی چاپ: 2019
ژمارەی چاپ: یەکەم
#Kurdistan Botanical Foundation#
بڵاوکردنەوەی پەرتوکی (ڕێبەری ڕووەکی شاخی قەرەداغ)، ئەم پەرتوکە بەرهەمی 3 ساڵ کاری مەیدانیە (2015-2018) لە شاخی قەرەداغ کە یەکێک بووە لە پڕۆژەکانی دامەزراوەی ڕووەکی کوردستان کە تێیدا لێکۆڵینەوەیەکی چڕوپڕو ورد کراوە بۆ سەرجەم ڕووەکە سروشتیەکانی ناوچەکە. هەموو ئەو نمونە ڕووەکیانەی کە کۆکرانەوە لە ماوەی توێژینەوەکەدا کاری ناساندنیان بۆ کراوە وە پۆلێن کراون و ژمارەی لەسەر دانراوە وە هەڵگیراون لە پوشگەی نێودەوڵەتی دامەزراوەی ڕووەکی کوردستان (KBFH). لەم پڕۆژەیەدا نزیکەی (8250) نمونەی ڕووەکی کۆکراونەتەوە لە (200) ناوچەی جیاواز لە ماوەی (65) سەردانی مەیدانی بۆ ناوچەکە. لەم پڕۆژەیەدا نزیکەی 965 جۆر پۆلێنکراون، وە لەم ژمارەیە 12 جۆریان نوێن بۆ زانست.
دامەزراوەی ڕووەکی کوردستان هیوادارە کە خوێنەرەکان چێژ لەم ڕێبەرە وەرگرن وە ببێتە هۆی سود لێوەرگرتنی وە پشتگیری کردنمان بۆ تەواوکردنی ڕووپێوی هەموو کوردستان لە داهاتوودا، بۆ پاراستن و پارێزگاری کردنی سەرچاوە بۆماوەیە ڕووەکی و سروشتیەکانی ناوچەکە بۆ نەوەی داهاتوو.[1]
Remarque: Le fichier PDF de ce livre n'est pas disponible, s'il vous plaît aidez Kurdipedia pour obtenir ce fichier! Envoyer du livre Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,403
Donnez votre avis sur ce produit!