یان دەبینە قەشمەرخانی خەڵک، یان دەبینە خزمەتکاری خەڵک
کچ لە وڵاتی کوردان ئەگەر بکەوێتە ناو ساڵانەوە و شووی نەکردبێت پێی دەوترێت: قەیرە، ئه و قەیرەیەش بەوە دەچێت لە قەیرەی بەران کە تەمەنی(پێنج) ساڵانە و قەیرەی ئەسپ بۆ ماوەیەک ڕاهێنانی پێکراوە تاڕاهێنراوە وەرگیرا بێت، قەیرەیی(کوڕان و کچان) لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکیتر تەمەنەکەی دەگۆڕێت لەناوچە خێڵگەرایی و هۆزساڵاریدا تەمەنی کچان و کوڕان دوای هەژدە ساڵی بەدواوە وردە وردە پێی دەوترێت قەیرە تا دەگاتە سەرووی چل و پێنج ساڵیەوە، ئه و کچانەی بە هۆی بارودۆخەوە دەچنە ساڵەوە و هێشتا شوویان نەکردووە، هەر کەسه و قسەیان لەگەڵ بکات پێیان دەڵێت: بۆ شوویەک ناکەن یان بۆ شووتان نەکردووە، بەمەش دەبنە مایەی قسە و باس و جۆرێک لە گاڵتە و گەپ، لەلایەکیتریشەوە کوڕانی گەنج و لاو و خورت نایەنە داخوازیان تەنها پیاوانی ژنمردە و ڕەبەن و بەساڵاچوو و خێزاندار و...تاد، کە ئەمانەش دەبێتە خزمەتی خۆیان و ماڵ و مناڵیان بکرێن، ئه و حاڵەتەش بووە بە ئیدیۆم و شێوەی بەندی سەروادار دەوترێت: یان دەبینە قەشمەرخانی خەڵک، یان دەبینە خزمەتکاری خەڵک واتە: ئەگەر شوو نەکەین دەبینە گاڵتەجاڕ و شووش بکەین دەبینە پەرستار و کارگوزاری دەرد و کاروبار و کەس و کاری ئه و مێردە بەتەمەنی کە شووی پێ دەکەین.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,068
Donnez votre avis sur ce produit!