دز بازاڕی شێواوی دەوێت
پەند و ئیدیۆم لە هەندێ بواردا تێکەڵکێشیان تێدایە وەکو ئەو ئیدیۆمە کە ڕاستەوخۆ ماناکەی داوە بە دەستەوە: دز بازاڕی شێواوی دەوێت، هاوشێوەی ئەو پەندە ئیدیۆمێکیتر هەیە دەڵێت: دونیا لە خرا بوون بوو، دوو سواریش لە جەردەیی دەگەڕان، دزیکردن لە کاتی کەس بەکەس نەبوون و شپڕەزەیی و ناوەخت و شەوی تاریک و ئەنگوستەچاو و باوبۆران و دەرفەت قۆستنەوە و ئاگرکەوتنەوە و لاڤاو و ئاوارەبوون و ماڵ بەجێهێشتن و تێکچونی باری ئاسایش و ئارامی شار و ئاوایی دەکرێت، هەندێجار لە هەڵێکدا هەندێک کاری نابەجێ و ناڕێک و نەخوازراو و گەندەڵی و بێ ناموسی و گێرەشێوێنی دەکرێن بۆ بکەرانی ئه و کارە بەتەوسەوە دەوترێت: دز بازاڕی شێواوی دەوێت. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,598
Donnez votre avis sur ce produit!