دەقی پرسەنامەکەی شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ:
بەڕێزان: خانەوادە و کەسوکاری تێکۆشەر و فەرماندە کاک عەبدوڵڵا وسو
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی فەرماندەو پێشمەرگەی دێرین و تێکۆشەری دیاری کوردستان و ناوچەکە کاک عەبدوڵڵا وسوم بیست، دڵگران و خەمباری کردم.
کاک عەبدوڵڵا وسو وەک پێشمەرگەیەکی ئازاو فەرماندەیەکی تێکۆشەر لەژیانی خۆیدا سەربەرزانە خەباتی کرد لەپێناو مافەکانی میللەتەکەی، بەلەدەستدان و کۆچی دوایی دڵگران و نیگەرانین، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی ئێوەو کەسوکارتان دەکەم، هیواخوازم ئەمەدواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
براتان
شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,355
Donnez votre avis sur ce produit!