دەقی پرسەنامەکەی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد:
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی فەرماندە و تێکۆشەر و پێشمەرگەی ڕۆژە سەختەکانی خەبات فەرماندە عەبدوڵڵا وسو-م پێگەیشت، و لەدڵەوە خەمباری کردم.
فەرماندە عەبدوڵڵا وسو پێشمەرگەیەکی قارەمان، فەرماندەیەکی لێهاتوو، تێکۆشەر و خەباتگێڕێکی خۆنەویست بوو، هەمیشە لەکۆڕی پێشەوەی قوربانیدان بووە بۆ گەلەکەی و ئامادەی هەموو قوربانییەک بووە لەپێناو خاک و نیشتمانەکەی، لەدەستدانی خەسارەتێکی گەورەیە و کەڵێنێکیشە بۆ ڕیزی خەباتی نەپساوەی گەلەکەمان.
بۆ ئەم بۆنە خەمناکە پرسە و سەرەخۆشی ئاراِستەی خۆمان و ئێوە و تەواوی هاوڕێ و هاوسەنگەرانی دەکەم و لەیەزدانی مەزن داواکارم سەبووری و دڵنەوایتان پببەخشێت و فەرماندەی کۆچکردووش بەبەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.
انا لله و انا الیه ڕاجعون
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی ی.ن.ک[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,318
Donnez votre avis sur ce produit!