ناو: مەحمود
نازناو: خولەی حاجی
ناوی باوک: محەمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1931
ساڵی کۆچی دوایی: 2004
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
مەحمود حاجی محەمەدی ئابڵاخ ناسراو بە خولەی حاجی لە ساڵی 1931 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، لە ماوەی تەمەنیدا وەک کەسایەتیەکی کورد پەروەر ڕۆڵ و خزمەتێکی بەرچاوی لە بواری کۆمەڵایەتی و سیاسیدا بەخشیوە بە وڵاتەکەی و شاری سلێمانی بە تایبەتی، یەکێک بووە لە ئەندامە چالاکەکانی ڕێخراوی (کاژیک)، لە ساڵانی شەست و حەفتاکان دا بەرامبەر سەرای سلێمانی تەنیشت ئوتێل مەولەوی، ئەو شوێنەی ئێستا کتێب فرۆشەکانی لێیە، خاوەنی غەسلێک بووە بەناوی (غەسلی گۆیژە) کە زۆربەی کات خۆی لەوێ دادەنیشت و ببووە شوێنی کۆبونەوەی کەسایەتیە گرنگ و ناودارەکانی شار، وە ماڵیشیان لە گەڕەکی سەرشەقام بوو، هەروەها پەیوەندیەکی زۆر باشیشی هەبوو لەگەڵ ئەدیب و هونەرمەندەکانی
ئەو کاتەی سلێمانی وەکو حەمە ساڵح دیلان، مەحمود تۆفیق شلک، وە لە ساڵی 2004 لە تەمەنی 73 ساڵیدا کۆچی دوای کردوو و لە گۆڕستانی ئابڵاخ بە خاک سپێردراوە.[1].
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 653
Donnez votre avis sur ce produit!