ناونیشانی پەرتووک: سایکۆلۆجیا؛ کتێبی سێیەم دڵەڕاوکێ و نەخۆشییەکانی
ناوی نووسەر: #دیاری سابیر#
دەزگای پەخش: #ناوەندی ڕۆشنبیری ڕەهەند#
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
ئەم کتێبە نوێیەی سایکۆلۆجیا تایبەتە بە دڵەڕاوکێی و نەخۆشییەکانی و تێیدا چەندین توێژینەوە و بابەتی تایبەت بەم بابەتە خراوەتەڕوو.
سایکۆلۆجیا ڕێبەرێکی دەروونییە بەشێوەیەکی زانستی و ئەکادیمییانە بۆ خێزانی کوردی.
سێیەمین کتێبی سایکۆلۆجیا دەکرێت پەیوەندیدارترین کتێب بێت بە خوێنەرانەوە، بە هۆکاری ئەوەی تایبەتە بە دڵەڕاوکێ و نەخۆشییەکانی. لە دوای خەمۆکی، نەخۆشییەکانی دڵەڕاوکێ لە جیهاندا بەربڵاوترین ئاریشەی دەروونین. گومانی تێدا نییە هەموومان ئەزموونی دڵەڕاوکێمان کردووە، بەڵام کاتێک ئەم دڵەڕاوکێیە دەگاتە ئاستێکی توند و نیشانەکانی کاریگەریی لەسەر لایەنە گرنگەکانی ژیانمان دادەنێت، ئەوا حاڵەتەکە دەستنیشانکردن هەڵدەگرێت و پێویست بە چارەسەری زانستی دەکات. [1]
Remarque: Le fichier PDF de ce livre n'est pas disponible, s'il vous plaît aidez Kurdipedia pour obtenir ce fichier! Envoyer du livre Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 46
Donnez votre avis sur ce produit!