ئاش، ئاو بردی، ئاشەوان لە چەق چەقە ئەگەڕێ.
بەیەکێ ئەوترێ لە کارێکی گەورەدا یان لەسەودایەکدا، زەرەرێکی قوورسی کردبێ پاشان بەکارێکی بچووک بیەوێ زەرەرە گەورەکەی قەرەبوو بکا و بێتەوە مایە، ئەوە ئەوپەڕی بێ ئومێدبوون پیشاندەدات، لە دوای کەوتنی کەسێکی دەوڵەمەندەوە کە بیەوێ بە کاری بچووک و جوولەی بچووک هەستێتەوە. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,184