ئاو لە بێژنگدا ناوەستێ.
بێژنگ: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ بێژانەوەی دانەوێلە بەکاردێ، بە کەسێکی دەم شڕ ئەوترێ کە قسە لە دەمیا نەوەستێ، وەکوو بێژنگ چۆن لە کاتی کرداری بێژانەوەدا، دانەوێڵەی لێدەکەوێتە خوا، ئاواش قسە لە دەمی دەکەوێتەخوار، لە کۆمەڵگەدا بەتایبەت لەناو خزم و کەسدا، کەسانی دەمکراوە هەن، ناتوانن قسە و نهێنی بپارێزن، کورد وتەنی دەڵێن: سکمان ئەمباری کەس نییە، هەر شتێک لەسەر کەسێک ببیستن، ڕاستەوخۆ دەچن بۆی دەگێڕنەوە، بەهۆیەوە دەیان کیشەی کۆمەڵایەتی لێدەکەوێتەوە.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,250
Donnez votre avis sur ce produit!