جۆری وشە: گوندی گەناو
واتا: گەناو
یەکێکە لە گوندە ئاوەدانەکانی کوردستان، لە ڕووی بەڕێوەبردنەوە، سەربە شارەدێی ئیسێوەیە، سەربە شارۆچکەی قەڵادزێ، لە باشووری کوردستان، نزیکەی 30 کیلۆمەتر لە سەنتەری قەڵادزێوە دوورە، هەڵکەوتەی گوندەکە لە جێگەیەکی کەمێک تەختدایە، هاوسنوورە لەگەڵ گوندەکانی سەرشیو، ڕازەن، دەوژان، قندۆڵ، لە مێژووی ناوچەکەدا خاوەنی گەورەترین قوتانخانە بووە بەناوی (مەدرەسەی بەڵاتی یان مەدرەسەی مەلا غەزایی بابانی) .
نموونە لە هۆنراوەیەکدا: گەناو و قندۆڵ سەفرە و گەڵاڵە، فێرگەی عیلم بوون ئەم دوو سەد ساڵە.[1]
Note: Kurdipedia veut rassembler «tous» les mots et expressions de tous les dialectes kurdes. S'il vous plaît aider Kurdipedia ...
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 465