ئەوەی دەردی دەرمان نەکێشێ، برینی چاک نابێ.
ئەوەی بە تاڵیی دار نەوێرێ، زاماریی چاک نابێ.
زام: برین، دەرمان چاری نەخۆشی و برین دەکا، هەر چەندە چێژ و تامی ناخۆشبێت، لەپێناوی چاکبوونەوەدا دەبێت پێی ڕازی بیت. مەبەستی پەندەکە لەوەدایە کە لە ژیاندا هەندێک چارەسەری کێشەی خێزانی و کۆمەڵایەتی هەیە، زۆر تاڵە بەڵام دەبێت قبوولێ بکەیت.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 689