دەقی پرسەنامەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
بەڕێزان کەسوکار و خانەوادەی هەڤاڵ ئەحمەد خالید
بەخەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی ناوەختی هەڤاڵ ئەحمەد خالیدی هاوەڵ و هاوکارمان بیست.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆم ئاڕاستەی کەسوکار، خانەوادە و هەڤاڵانی کاک ئەحمەد دەکەم و هیوای سەبووری و ئارامیتان بۆ دەخوازم.
هەڤاڵ ئەحمەد یەکێک بوو لە ئەفسەرە دڵسۆز و لێهاتووەکان کە ساڵانێکی زۆر ئەرکەکانی بە ئەوپەڕی دڵسۆزی و وەفادارییەوە ڕادەپەڕاند و جێگای متمانەی ئێمە بوو.
لە خوای گەورە داواکارم ڕۆحی کۆچکردوو شاد بکات و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ #جەلال تاڵەبانی#
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
7ی تەممووزی 2022 - بەغدا[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,009
Donnez votre avis sur ce produit!