سەری زمانی خۆی گەستیه
وتراویشە: #دەستی خۆی داخکردووە#، زۆر جاران مرۆڤ کە قسەیەک دەکات و دواتر لێی پەشیمان دەبێتەوە چونکە کێشە و گرفتێکی گەورەی لێ دەکەوێتەوە، یان مامەڵەیەک دەکات و زیانێکی گەورەی تووش دەبێت، یان هاوکاری کەسێک دەکات و دواتر بەخراپە وەڵامی دەدرێتەوە و بەسەریدا دەشکێتەوە، بۆ ئەنجام نەدانی کاری هاوشێوە و تەمێ بوون کورد بەتەوسەوە وتویەتی فڵانە کەس سەری زمانی خۆی گەستییە و جارێکیتر کار و قسەی له و شێوەیە ناکات. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 805