ماری تۆپیوو ئەخاتە بەرپێی
مار، کە هێمای دوژمندارییە لە کوردەواریدا، گوزارشتی مەترسی و ژەهر و پێوەدانی لە پیش هەموو شتێکەوەیە، هەموو شتێک کە بخرێتە ژێر پێ و بەرپێ و بەردەرگای ماڵ مانای خۆی هەیە، هەندێجار ڕێکخستنە نهێنییەکانی شار لە هەشتاکانی سەدەی بیستەم، دەچوون، سەرە مریشکێکیان دەخستە ناو زەرفێکەوە هەڵیاندەدایە ماڵە پیاوخراپەکانی حزبی بەعس یان بە دەرگایانەوە هەڵدەواسی، ئەوە بۆ چاوترساندن و تۆقاندن بوو، واتە: وەک ئه و مریشکە سەرت دەبڕین، یان(یەک فیشەک-گوللە)یەکیان دەخستە ناو نامەیەکەوە وەکو پەیامێک بۆ سنوردارکردنی خراپەکارییەکانی دەرحەق بە شۆڕشگێڕان و ڕێکخستنە نهێنییەکان و کەس و کاری پێشمەرگەکان، لێرەدا ماری تۆپیویش هاوشێوەی ئه و فیشەک و سەرە مریشکە گوزارشت و پەیام گەیاندنە بۆ ناحەزێک یان دوژمندارێک یان ناکۆکییەکی زۆر لە نێوان دوو لایەندا بۆیە کورد وتویەتی: ماری تۆپیوو ئەخاتە بەرپێی.
ماری تۆپی و هەمان مانای (سەری مریشک و فیشەکی ناو زەرف) نادات، بەڵکم ئاگادارکردنەوەی کەسەکەیە لە مەترسیەکانی ڕێگا، یانی بە قازانجی کەسەکەیە نەک هەڕەشەلێکردنی.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 732
Donnez votre avis sur ce produit!