بەڕێزان سەرۆک، سەرکردایەتی، ئەندام و لایەنگرانی #پارتی دیموکراتی کوردستان#
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
هیوادارم ئەم یادە ببێتە هاندەرێک بۆ قووڵبوونەوەی گیانی تەبایی و کاری پێکەوەیی لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی خەڵکی خۆشەویستی کوردستان.
گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن ببێتە هەوێنی کارکردنمان و بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان بخەینە پێش بەرژەوەندییە حزبییەکان.[1]
هەر شاد و سەرفرازبن
بافڵ #جەلال تاڵەبانی# سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
16ی ئابی 2022
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,035
Donnez votre avis sur ce produit!