هێزەکانی کۆماندۆ ڕوونکردنەوە لەسەر هەڵکوتانە سەر شارەوانی #سلێمانی# دەدات
ئەو کەسانەمان دەستگیرکرد کە ڕێگربوون لە پڕۆژە خزمەتگوزاریەکانی سلێمانی
دوای ئەوەی ئەمڕۆ سێ شەممە 16ی ئاب، هێزەکانی کۆماندۆ هەڵیان کوتایە سەر بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سلێمانی، هێزەکانی کۆماندۆ ڕوونکردنەوە لەسەر جوڵەپێکردنی هێزەکانیان دەدەن.
ڕوونکردنەوە...
دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوو لەلایەن چەند بەرپرسێکی نابەرپرسی حزبی و حکومی لە ژێر فشاری هەڕەشە هەستان بە ئیفرازکردنی چەندین پارچە زەوی و داگیرکردنی بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان و ڕێگریکردن لەئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەکی ستراتیجی کە بۆ خزمەتی شارەکە ئەنجام ئەدران.
ئەمڕۆ بەفەرمانی سەرۆک #بافڵ جەلال تاڵەبانی# بۆ ڕێگریکردن لەو داگیرکارییە جوڵە بەهێزەکانی کۆماندۆی کوردستان کرا بەرەو بەڕێوبەرایەتی شارەوانی سلێمانی بۆ پاکتاوکردنی گەندەڵکاران و دەستگیرکرنی ئەو کەسانەی ڕێگربوون لە ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی ناو شاری سلێمانی.
16-08-2022
فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 753
Donnez votre avis sur ce produit!