چۆلەکە
چۆلەکە (پاساریی) باڵندەیەکی زۆر وریا و چالاکە، لە شوێنی ئاوەدانیدا دەژی، زۆر جار زیان لە دەغڵ و دان دەدات، بۆیە خەڵکی بە تۆڕ یان بە هۆکاری تر دەیانگرن، گۆشتی چۆلەکە زۆر بە تام و خۆشە، بۆیە چۆلەکە دەڵێت : (گۆشتم تۆزێکە، تامی بزنێکە) ، خەڵکی ناوچەی پشدەر بەپێی نەریتێک پێیان وایە ئەگەر چۆلەکە بەپۆل خۆیان بکەن بە حەوشەی ماڵێکدا، دەڵێن: ئەو ماڵە میوانیان دێت هەروەها ئەگەر چۆلەکەی نێر لە زستاندا خۆی خڕبکاتەوە، واتە: پەڕەکانی گیڤ بکاتەوە، دەڵێن: ئەو ساڵە بەفر زۆر دەبارێت و سەرما و سۆڵە دەبێت.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 382