خەڵوەتی چل شەوە و چل ڕۆژە: لە کۆمەڵگەی کوردەواریدا کەسانی زۆر پاک و بێگەرد هەن، لای خەڵکی زۆر بەڕێزن و پلەی کۆمەڵایەتی بەرزیان هەیە، ئەو کەسانە بۆ ئەوەی بەتەواوەتی لە گوناحی دنیا پاک ببنەوە و ببنە مرۆڤی نموونەیی، چل شەو دەچنە خەڵوەتەوە، پێیان دەوترێت خەڵوەتکێش یان سۆفی، بەم شێوەیە:
ئەو کەسانە دەچنە خەڵوەتەوە، بەزۆری ڕوو لە ئەشەکەوتەکان دەکەن و چل شەو تێدا دەمێننەوە، بەتەواوەتی لە ژیانی کۆمەڵایەتی خەڵک دوور دەکەونەوە، لەو کاتە دیاریکراوەدا بڕێکی کەم خواردن و خواردنەوە دەخۆن، بەردەوام خەریکی خواپەرستی دەبن، دوای چل شەوەکە لە خەڵوەت دێنەدەرەوە و پێیان دەوترێت: خەڵوەتکێش. شوێنی خەڵوەتکیش بە نموونە (کۆسەی هەجیج) .[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 370
Donnez votre avis sur ce produit!