ئەگەر ئەقڵداری ئەقڵت تەواوە
چی گۆشتی لەدەر پێستی لەناوە
ئەگەر ئەقڵداری ئەقڵت تەواوە، بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی زیرەکی کەسێک بەکاردێت کە بیروهۆشی بۆ دۆزینەوەی واتای مەتەڵەکە بخاتەکار، چی گۆشتی لەدەر پێستی لەناوە، مەبەست لە سیقەتۆرەی پەلەوەرە، وەک (قاز، مریشک...) بە سرووشت سیقەتۆرە ڕووپۆشێکی گۆشتییە، لە دیوی ناوەوە بە بەرگێکی بەهێز داپۆشراوە، کاری هاڕین و وردکردنی دانەوێڵەیە. وەڵام (سیقەتۆرە) . [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 569