مانگ له ئاسمان
مانگ له عاسمان ئاوا نابی
قيامەت له داکی ڕا نابی
قەت له کیژە ی غافر نابی
پرسیار دەکەم له منداران
چاو دەگێڕم له وان ماران
قەت نابینم لەيلەی جاران
چاو دەگێڕم نابینم کەس
گریانم دێ به در و هەوەس
لەیلەی خۆمە نايدەم به کەس
مانگ له عاسمان بیست و یێکه
هێ کچێ زوو به بەرم تێکه
شه و درەنگە زووم بەڕێکە
له و هەتیمە ی ئاقر شێته
سەبر بگره شه و دابێته
مێل دەنگی تۆفان بێته
نەوەک گوله وەئاگا بێته
مانگ له عاسمان بیست و سێ یه
لە سەر سینگی ئەلف و بێ به
هەتا دەمرم تەمام پێ یە
مانگ له عاسمان ڕاوەستايه
چەند ئە ستێران دەورەی دایە
ياری خۆمە لێم تۆرايە[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 428
Donnez votre avis sur ce produit!