دەقی پرسەنامەکەی #مەسعود بارزانی#:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی نیشتیمانی و کوردپەروەر کاک (حەمە سەعید خەفاف)م بیست. خوالێخۆشبوو حەمە سەعید خەفاف دۆستی جەنابی بارزانیی نەمر و هاوکارێکی گەوەری پارتی و شۆڕشی ئەیلوول بوو و لەو ڕێگەیەدا تووشی زەحمەتی و ئاوارەیی و دوورەوڵاتی بووە. حەمە سەعید خەفاف کەسایەتییەکی دڵسۆز و خاوەن هەڵوێست و هەمیشە خزمەتگوزاری دۆزی گەلەکەی بوو.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێز و کەسوکار و دۆست و هاوڕێیانی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو حەمە سەعید خەفاف بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیه ڕاجعون
مەسعود بارزانی
12ی ئابی 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 849
Donnez votre avis sur ce produit!