دارەبزمارە
دەکە وێته دوا بەرزایی چیای #قەرەچوغ# بەرۆژهەڵات لەنزیک ئاقاری گوندی سلێمانبەخشيانە، بەبەری دەشتی #کەندێناوە#، درەختێکی لێیە غەری بۆ کراوه، خەڵکەکە درەختەکەی لاپیرۆزە و بزماری لێ دەدات بۆمرازی خۆی، سەرەڕێی کۆچ و کۆچبار و مەڕدار و شوانکارەی #قە ڕاج# وکەندێناوەی بووه.
له کلکەی دارەبزمارە دارێکی گە ورە هەیە، که (جنەهەنارە) چەند دارێکی تری بچوک لە دەورو بەرین، دارەکە زیاد له (3) مەتر بەرز دەبێت، غەرەکی لێکرايە شوێنەکه کەندی لێیه و وشکه بەردی گەورە گەوره و بچووکی لێیه، چەند گردۆڵکەکی بەرز ونزمی لێیە، ژنان زیاتر بۆ مراز و مەقسودان دەچنە سەری، بزمار لەقەدی دارەکە ڕادەکەن بەو نیازەی ئازاری ددانییان بشکێت یان پەڕۆ به لقی دارەکه هەڵدەواسن، ئینجا لەدووری (2-3)مەتر لە دارەکە سێ بەردان لەسەر یەک دادەنێن و دەڕۆن بی ئەوەی ئاوڕ بدەنەوە گۆڕستانێکی کۆنی لێ نزیکه که شوێنێکی مێژووییە، چونکە دەبێت ئاوەدانی لێ بێت بۆيه گۆڕستانی لێيه، شوێنەکەش پيیی دە ڵێن کلکەی دارەبزمارەی لەحە یرانیش ناوی بێژینگ بەسەر و کلکەی دارەبزمارە و ئاشی بای زۆر دێت.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 448
Donnez votre avis sur ce produit!