کلکەی مێجان
دەکەوێته ڕۆژئاوای چیای #قەرەچوغ#، نزیک گوندی #مشار#[1]، پێشی دەڵێن: (گردی میجان) یان (سێ قیتکان)، زرار مشاری لە ئەکاونتەکەی خۆی لە تۆڕی کۆمەلایەتی فەیسبوک نوسیویەتی:
لە بناری ئەم گردە لەگەڵ باوکی ڕەحمەتیم بەرد بە بەرد و تاشە بە تاشە بەردمان بژارکردوە تاوەکو بە هەوجاڕ کێڵادرا، خۆی خاکێکی ڕەق و بەردەڵانە بارانێکی زۆری دەوێت ئەگەرنا بە چەنگەڕنە دروونەمان لێدەکرد، ئێستاش خاوەنی زۆرە، وەک سەنگەری پێشەوەی پێشمەرگەیە، بەرزە و دەڕوانێتە دەشتی گوندی مشاری بێناز و تا دەگاتە بینینی ڕوبار و گوندەکانی (معێجیلە) و (وادی غوراب) و (#کێلەشین#) ی لانکەی سارمەمیان، دەیان ساڵە لە خەڵکەکەی حەرامکراوە بەهۆی شەڕ و ئاشوبی بەردەوام، هێشتا چاومان لێیە بگەڕێینەوەو تێربۆنیکەین، مخابن کەس خۆی لێنەکردە خاوەن و هیچی بۆنەکراوە، باوکم و براکانم و چەندین لە خزمانم بەرامبەر ئەم گردە لەبناری قەرەچوغ مەزار وگۆڕیانە.[2]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 464
Donnez votre avis sur ce produit!