بڕیار
لە کتێبی: #قەڵای ڕاز#
بەرهەمی: #ژیلا حسێنی# (1964-1996)
ئێستا ئەڕۆم
بەڵام ڕۆژێکت زانی هاتمەوە
ئەمجارەیان بە دەستێکم هەتاو
بەو دەستەکەم زەریام پێیە
ئەمجارەیان
هەرچی هەیە
لە بەرز و نزماییی جیهان ئاگام لێیە
لەیرەکانە دڵم تەنگە
هێندە سڕڕیی بیرە کۆنەکەی جارانی
گەر ئاگر بم
دەنگی وشەم چەن دلێر بێ
تۆ لە خەونی خۆڵەمێشیت هەڵناسێنێ
وەڕەز بووم
ئیستا ئەڕۆم
بەڵام بڕیار بێ بێمەوە
ئەمجارەیان لەگەڵ خۆما
پڕ بە جانتای شێعرەکانم
هیوا و شادی و پێکەنینت بۆ بێنمەوە.
#1993-07-08#
[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 631
Donnez votre avis sur ce produit!