مامۆستا
لە کتێبی: #قەڵای ڕاز#
بەرهەمی: #ژیلا حسێنی# (1964-1996)
دەستم بگرە و بمبە و بڕۆ
ئەیرە شوێنێکی دڵتەنگە
زۆر جێ ماوین، کات درەنگە
خەمی کەلوپەلت نەبێ
ئەمە سەرم بیگرە و بڕۆ
جانتای وشەی ڕەنگاوڕەنگە
چیت پێداوم، پەرۆشی دانە و دوانیانم
وا خەریکە کاڵ ئەبنەوە
دەخیلت بم فریام کەوە
درنجی خەم هەناسەکانم ئەبژێرێ
ناهومێدی دەرکەی ئازارم لێ ئەدات
ئەوا سەرم ئێسگەی حەوانەوە و تێفکرینی خۆی ون ئەکات
دە بێ و بمبە
نامۆیی و خەم لە ئەندێشەم بتارێنە
بارانی تیشک و ڕووناکی
بەسەر کێڵگەی تینووی مێشکما ببارێنە
دە بێ گیانە وەک ئاوێنەی باڵانما
سیمای ڕەشی نەزانینم پێ بنوێنە [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 473
Donnez votre avis sur ce produit!