مەتەڵ سێ پیتە ئەمجارە
میوەیە لە بەری دارە
ڕەنگیان سوورە یاخود زەردە
بەسوودە، لابەری دەردە
ڕۆژی یەک دانەی لێبخۆ
داو و دەرمانت ناوێ تۆ
مەتەڵ هەڵبێنە و بیبینە
چەن تامی خۆش و شیرینە
مەتەڵەکە مەبەستی لە میوەی سێوە کە لە سێ پیت پێکهاتووە، ڕەنگی سوور و زەردە و بۆ لەش بەسوودە. وەڵام (سێو) [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 326
Donnez votre avis sur ce produit!