دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی دەستگیر کردنی #یاسین مەحمود# ڕەشید، ناسراو بە مەلا یاسین، خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی بەڕێز و سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان لەچەند میدیایەک سەرچاوەیەک لە نزیک ناوبراوەوە هەواڵەکەی ڕەتکردەوە.
سەرچاوەکە بە بواری ڕاگەیاند ”مەلا یاسین لە #سلێمانی#یە و وەک ڕۆژانی تر سەرقاڵی کاروباری گروپی کۆمپانیاکانی بەڕێز و یەکێتی وەبەرهێنەرانە و هیچ سکاڵایەکی لەسەر نیە و هیچ شتێکی لەدادگاوە پێنەگەیشتووە.
مەلا یاسین، دوای دەستگیرکردنی ژمارەیەک کەس لەسەر دۆسیەی زەوی و زار لەسلێمانی لەسەر فەرمانی #بافڵ جەلا تاڵەبانی# سەردەمی ئێستای سلێمانی بەهۆی بڕیارەکانی بافڵ تاڵەبانیەوە بە سەردەمی محەمەدی مەهدی چواند و لەسۆشیال میدیا ڕووبەڕووی ڕەخنەی زۆر بووەوە.
مەلا یاسین خاوەنی 13 پڕۆژەی وەبەرهێنانە لە سنوری پارێزگای سلێمانی و #هەڵەبجە# و زۆربەی پڕۆژەکانی لە بواری نیشتەجێبوندایە. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,020
Donnez votre avis sur ce produit!