مەتەڵ پێنج پیتە، دەخورێ و شیرینە
بەرهەمی کاتی وەرزی هاوینە
دارەکەی بەرزە سەر لە حەوایە
حەزی لەکەش و شوێنی گەرمایە
پیتی چوار و پێنج لەگەڵ سێ
زۆرینەی مرۆڤ لەئەو دەترسێ
پیتی یەک و دوو لەگەڵ پێنجی جوان
ئەو باڵا دەستە لە ئەرز و ئاسمان
پیتی یەک و پێنج لەگەڵ چوار هەمووی
بەکاری دێنن بۆ جلی مردوو
ئەوەی بزانێ مەتەڵی شیرین
ژیرە هەزارجار بۆ ئەو ئافەرین
وەڵام (خورما) . [1]