ڕاگەیەندراوێک لە وتەبێژی فراکسیۆنی #پارتی# لەپەرلەمانی کوردستان
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
چەند ڕۆژێکە لە میدیا و لەناو شەقام و خەڵکی هەرێمی کوردستان بابەتی پڕۆژە یاسای (بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی خێزان و ئافرەت) بۆتە باسێکی گەرم و لەسەر هەندێک لە ماددەکانی نیگەرانی دروستکردووە.
لەبارەی ئەم پڕۆژە یاسایە لەیەکەم ماددە کە گفتوگۆی لەسەرکرا بەڕێز سەرۆکی فراکسیۆن لەناو هۆڵی پەرلەمان هەڵوێستی پارتی ڕاگەیاند کە هیچ پڕۆژە و یاسایەک تێناپەڕێت لە ڕێی پەرلەمانەوە کە دژی بنەماکانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بێت.
لێرەوە دووبارە ڕایدەگەیەنین پارتی و مێژووی پارتی پڕە لەهەڵوێست لەبەرگری لە هەموو ئاینەکان و ئاینی ئیسلام کە ئاینی زۆرینەی خەڵکی هەرێمی کوردستانە و لەسەر ڕێچکە و ڕێبازی سەرکردەی ڕۆحیمان بارزانی نەمر لانادەین و دڵنیایی دەدەین ڕێگا نادەین یەک وشەش بە پاڵپشتی ئێمە تێپەڕببێت کەهەستی موسڵمانان بریندار بکات. [1]
#پێشەوا هەورامی#
وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان
#22-09-2022#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,102
Donnez votre avis sur ce produit!