بۆ تاریک پەرست و دژە ژن و ژیانەکان لە باشووری کوردستان کە لە جیاتی پشتگیریکردنی ژنان و دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک سەرقاڵی جنێو و بێڕێزیی کردنن بە ژنانن و هێشتا توندوتیژییەکان بەرامبەر بە ژنان نابینن و ژن بە موڵک و کێڵگەیەکی سێکسیی دەبینن، زۆر نا کەمێک بیربکەنەوە و بڕووانن ژن لە ڕۆژهەڵات چۆن ژیان واتادار دەکات و مرۆڤایەتیی بۆ مرۆڤ دەگەرێنێتەوە.
بۆ لە دروستکردنی ئەو مێژووە پڕ سەروەریەدا بێ ڕۆڵی؟
ئەی تۆی ژن لە چی دەترسیت و خەمی لە دەستدانی چیتە نایەیتە دەنگ کە هێشتا زۆرێک لە تاریک پەرستان پێیان وایە مرۆڤێکی تەواو نییت، بەڵکو کێڵگەیەکی بۆ سێکسی یەکلایەنە و بۆ بەرهەمهێنانی منداڵ دروست کراویت؟
وەرە، پێکەوە کۆمەڵگایەکی بەختیار و بەهێز دروست بکەین. [1]
#هاوژین زیبا#
#25-09-2022#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,401