ئەوی لە دیزە بێ، بە ئەسکوێ دەردێ.
دیزە: دەفرێکی گڵینی خڕی سوورکراوەیە، شیوی تێدا لێدەنرێ، ئەسکوێ: کەوچکێکی گەورەی دەم زلی کلک درێژە، چێشتی لە دیزە پێدەردەهێنرێ (فەرهەنگی خاڵ) . بە یەکێک ئەوترێ کە بیەوێت نەنگی کەسێک بڵێ، کەسەکەش پێی دەڵێت: منیش دەتوانم نەنگییەکانی تۆ بڵێم. چۆن بە ئەسکوێ شیو لە دیزە دەردێ، دەتوانم بە ئەسکوێی زمانم، هەموو نەنگییەکانت دەربهێنم. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 651