داوا دەکرێت #بەرهەم ئەحمەد ساڵح# و #قوباد تاڵەبانی# و #ڕێواز فایەق# نەکرێنە مەکتەبی سیاسی
بەهۆی زیادکردنی ژمارەی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە کۆبوونەوەی ڕابردووی سەرکردایەتی ژمارەیەک ئەندامی سەرکردایەتی ڕەخنەیان لە حزبەکەیان گرت.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، لە کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردووی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی ژمارەیەک ئەندامی سەرکردایەتی ڕەخنەیان هەبووە لەسەر زیادکردنی ژمارەی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و بە تایبەت بۆ ئه و کەسانەی کە بە تەزکیە بوونەتە سەرکردایەتی.
بوار زانیویەتی، یەکێک لە ئەندامانی سەرکردایەتی ئه و حزبە ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەوان هەریەک لە بەرهەم ساڵح و قوباد تاڵەبانی و ڕێواز فایەق و شێخ جەعفەریان لە کۆنگرە بە تەزکیە کردۆتەوە ئەندامی سەرکردایەتی لەبەر ئەوەی بەرپرسیارییەتی یەکەمیان هەبووە لە حکومەت و پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم و کۆمار، بەڵام ناکرێت لە ئێستادا بکرێن بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی.
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی ئەوەشی خستۆتەڕوو، دانانی قوباد تاڵەبانی وەک مەکتەبی سیاسی لە شوێنی خۆیدا نەبووە، چونکە پێشتر لەسەر ئەوە قسەکراوە کە ئەندامی مەکتەبی سیاسی بە تەواوی خۆی بۆ کارەکەی تەرخان بکات. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,451
Donnez votre avis sur ce produit!