کەرتەشی، گیاددانکە، شەکرۆکە، قرژەکە
ئەم جۆرە گوڵه دڕکاوییە و باڵای بەرزو سەوز ڕەنگە، پێش ئەوەی چقڵەکانی دەرکەوێت گوڵێکی مۆر دەگرێت، هەنگ وەک سەرچاوەی شيله سودی لێوەردەگرێت له دامێنی چیای #کێوەڕەش# دا درێژییەکەی دەگاتە (1مەتر)، تا سەرکەوین باڵای کورت دەبێتەوە تا (20 سانتیمەتر)، بە هۆی ئەوەی حەز به پلە ی گەرمی بەرز دەکات، ئەم گوڵه دەتوانێ بەرگەی (35) پلەی سیليزی بگرێت، گە ڵاکەی چقلی هەیە و پنج دەکات. واته له لاسکی گوڵەکە دەبێتەوە و تەنها له بەشی خوارەوەی قەدەکەدا گەڵاکە دەمێنێتەوە، ناتوانێت هەڵچێت به ئاسمان دا بەڵکو به زەوی دا پان دەبێتەوە، گەڵاکەی توانای گڵدانەوەی ئاوی هەیە، چونکە پەلکی گەڵاکە ئەستورە و هەندێ جاریش شێوه مەتاتی وەردەگرێت، ڕەقە و ڕیشاڵی هەیە و پانە، درێژی گەلاکەی (50 سانتیمەتر) و پانيەکەشی (20 سانتیمەتر) دەبێت، واته ئەم ژمارانە بەرزترین ئاستی گەشەیەتی، قەدی گياکە لولەکە و ناوی لولەکەکە شێوه ئيسفنجی خۆی دەنوێنێ و بەمەبەستی گڵدانەوەی ئاو خۆراک بۆ ماوەیەکی زۆر، کۆتا ژیانی ئەم گیایه تا ناوەڕاستی مانگی پوشپەر - حوزەیرانە، له جیهاندا (130) جۆری هەیە، زۆربەی له ناوەکانی ئەوروپا و ئاسيا و ئەفریقا و کەناراوەکانی دەریای سپی ناوەڕاستە، ڕووەکێکی هاوینەیە و بەتۆو دەروێت، له ڕووی پزیشکيەوە، خواردنی ناوکەکەی دژی ژەهری مارە، گیاندارێک وەک (کرمۆکە) وایه شلەیەک دەردەدات به چوار دەوری خۆیدا و قۆزاخەیەک دروست دەکات، دواتر گەشە دەەکات و دەبێتە مێشێکی گەورە و له قۆزاخەکەی دەردەچێت و دەفڕێت، قۆزاخە بە جێماوەکە وەک شەکرۆکەیەکی سپی وایه به قەدی گیاکەوە نوساوە و پێی دەگوترێت (شکر تيغال)، خواردنی ئەم شەکرۆکەیە بۆ قورگ و گەدە و
سنگ و دوازدە گرێ به سوودە و کۆخه چارەسەر دەکات.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 728
Donnez votre avis sur ce produit!