پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 7 ی تشرینی یەکەمی 2022 لەرووداوێکی نەخوازراودا لەشاری هەولێر، ئۆتۆمبێلەکەی بەڕێز عەقید هاوکار عەبدوڵا ناسراوبە (هاوکار جاف)کرایە ئامانج و بەداخەوە شەهیدکرا.
شەهید هاوکار کە پێشتر لەئەرک و فەرمانی ڕەسمیدابوو ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە لەهێزەکانی دژەتیرۆر و بواری ئەمنیدا و خزمەتی ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کردووە.
وێڕای دەربڕینی هاوخەمی پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان دەکەین کە نمونەیەکی بەرزی قوربانیدانن، هیوای زووچاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین، داواش دەکەین لەهێزە ئەمنییەکانی هەرێم لەلێکۆڵێینەوەکانیاندا وردبن و ڕاستی ڕووداوەکە و تۆمەتباران بۆ ڕای گشتی ئاشکرابکەن و ڕووبەڕووی دەسەڵاتی دادوەریان بکەنەوە و سزای یاساییان بەسەردابسەپێنن.[1]
ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,148