تووڵی تەڕ تووڵبەندی تەڕ
لەنەڕەی شێر حەیدەری کەڕ
تووڵبەند: مەبەست لە کۆمەڵێک ڕایەڵە و تووڵە کە پەیوەندیان بە یەکەوە هەبێت، حەیدەری کەڕ: مەبەست لە کەسێکی ئازایە کە لەکاتی شەڕکردندا گوێی هیچ نابیستێ، هەتا دوژمن نەبەزێنێ، واتە: کەس ناتوانێت لە شەڕدا ڕایگرێ. تووڵی تەڕ تووڵبەندی تەڕ، مەبەست لە هەورەبرووسکەیە کە لەکاتی باران بارین و تەڕوتووشیدا ڕوودەدات، لە نەڕەی شێر حەیدەری کەڕ، واتە: دەنگی هەورەبرووسکە بە نەڕەی شێر بەراوردکراوە، هەروەها کە دێت کەس ناتوانێت ڕایگرێ. وەڵام (هەورەبرووسکە) .[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 181