#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# داوای هەڵوێست لە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن لە بەرانبەر #پارتی دیموکراتی کوردستان#.
یەکێتی لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوار شەممە، لەگەڵ #کۆمەڵی دادگەریی کوردستان# و #یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان#، شاندی یەکێتی داوای هەڵوێستی لە بەرپرسانی ئەو حیزبانە کردووە.
شاندی یەکێتی جگە لە کۆبوونەوە لەگەڵ کۆمەڵ و یەکگرتوو، بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممەش لەگەڵ #بزووتنەوەی گۆڕان# و چەند لایەنێکی تر کۆبوونەوە بکەن.
یەکێتی دەیەوێت ئەو لایەنانە هەڵوێستیان لە بەرانبەر پارتی هەبێت، کە ئێستا دەستی بە فشار بۆ سەر یەکێتی کردووە.
زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن، یەکێتی هۆشداری داوە، ئەگەر ئەو لایەنانە هەڵوێستیان نەبێت، ئەوە فشارەکان دوای یەکێتی، بۆ سەر ئەوان دەست پێدەکات. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 827
Donnez votre avis sur ce produit!