بە بۆنەی پەسەندکردنی کارنامە و متمانە بەخشین بە کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵیی ئێراقەوە، بە گەرمی پیرۆزبایی ئەم هەنگاوە گرنگە لە هەموو ئێڕاقییەکان دەکەین.
پیرۆزبایی تایبەتیمان بۆ سەرۆک وەزیران بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی و ئەندامانی کابینەکەی لەگەڵ هیوای سەرکەوتن بۆ هەموویان لە ئەرکەکەیاندا.
هیوادارین ئەم هەنگاوە ئومێد بەخشە، سەرەتای کۆتاییی مەینەتییەکانی خەڵکی ئێراق و دەسپێکێکی نوێ بێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکان، گەشەی ئابووری، پەرەپێدانی خزمەتگوزاری، سەقامگیری و ئاساییش، ڕاستەڕێ بوونەوەی پڕۆسەی سیاسی، چارەسەری دەستورییانەی کێشەکانی #هەولێر# – #بەغدا# و گەڕانەوەی متمانەی گەل بە دامەزراوەکان و ئاوەڕدانەوەی جددی حکوومەت لە داخوازییە ڕەواکانی هاووڵاتیان. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 883
Donnez votre avis sur ce produit!