دەقی ڕاگەیەندراوەکەی مەکتەبی سیاسیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
بەنیگەرانییەکی قووڵەوە لەم ڕۆژانە چاودێری ئەو بارودۆخەمان دەکرد کە وڵاتەکەمانی پێدا تێپەڕدەبێت.
لەبەرامبەر پێشهاتە سیاسییەکان، مەترسی و گەیشتن بە بنبەستی گفتوگۆکان و دوورکەوتنەوە لەیەکتری، ژینگەی سیاسی و کۆمەڵایەتیش لە عیراقدا کەوتە مەترسیییەوە.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک هەمیشە لەسەر هێڵی گەرمی گفتوگۆ و پێکهاتن بووە بە ڕەوینەوەی گرژییەکان و ئاڵۆزترنەبوونی دۆخەکە.
دووپاتیشی دەکەینەوە کە پابەندین بە سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک #مام جەلال# و بەگەرمییەوە پێشوازی لە دەستپێشخەری و هەموو هەوڵە نیشتمانییەکان دەکەین کە خراونەتەڕوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بە کۆبوونەوەی نیشتمانی، چونکە تاکە ڕێگا بۆ سەقامگیری سیاسی، ئەمنی، ئابووری و کۆمەڵایەتی لێکتێگەیشتنە و لە هەمووکات زیاتریش پێویستمان بە کاری هاوبەش هەیە بۆ نەهێشتنی ئاستەنگەکان. چونکە ئەزموونەکانی ڕابردوو سەلماندوویانە هاوپشتیی عێراقییەکان باشترین ڕێگایە بۆ زاڵبوون بەسەر هەموو کێشەکاندا کە دێنە دێنەڕێ.[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 734
Donnez votre avis sur ce produit!