دەقی پرسەنامەکەی بارەگای بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی سەربەرزی پێنج پێشمەرگەی کوردستان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێنج پێشمەرگەی دڵسۆزی سەر بە لیوای پێنجی #شارەزوور#مان پێگەیشت، کە بریتیبوون لە(توانا نەسرەدین حەمە، ئەردەلان جەمال مەجید، سەروەر ئەنوەر مەحمود، جەمال جەلال حەمە، تاهیر کاکەڵڵا خەلیفە ڕەشید) کە لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ ئەرک لە سەر ڕێگەی سەرەکی #دەربەندیخان# کەلار بە کارەساتێکی هاتووچۆ گیانیان سپارد.
بەم بۆنە خەمناکەوە، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکانتان و کەسوکار و خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبووان و سەرجەم پێشمەرگە قارەمانەکانی لیوای پێنجی شارەزوو دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمی هەموو لایەک دەزانین.
لە خودای گەورە داواکارین دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبووان بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینیان شادبکات.
إنا لله وإنا اليه ڕاجعون
بارەگای بارزانی
1ی تشرینی یەکەمی 2022[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,111
Donnez votre avis sur ce produit!