تەواوی ئەو کەسانەی لەسەر دۆسییەی زەوی و زار لە #سلێمانی# دەستگیرکران، ئازادکراون.
لە هەفتەی ڕابردوو کۆتا وەجبەی ئەو کەسانە ئازادکراون کە لەماوەی ڕابردوو لە سلێمانی لەسەر دۆسییەی زەوی و زار دەستگیرکرابوون.
ئەو کەسانە دوای لێکۆڵینەوە، ئازادکراون و هیچ کەسێکیشیان هیچ سزایەکی یاساییان بۆ دەرنەچووە.
تا ئێستا هۆکاری سزانەدانی ئەو کەسانەی بەهۆی دۆسییەی زەوی و زار دەستگیرکرابوون، ڕوون نەکراوەتەوە، بەڵام سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ بوار ئاشکرایکرد کە ڕەنگە پەیوەندی بە دۆخی ناوخۆیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ەوە هەبێت. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 764
Donnez votre avis sur ce produit!