ناونیشان: سەردانیکردنی گەشتیاران بۆ پارکی فایدەی شوێنەواری
تەنیا لە ماوەی هەفتەیەکدا پاش کردنەوەی پارکی فایدەی شوێنەواری کە لە 03-10-2022 کرایەوە، زیاتر لە 900 گەشتیار سەردانی ئەو پارکەیان کردووە، ئەمەش دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ کەرتی گەشتیار و دەرخستنی شارستانیەتەکەمان، جگە لەوەی داهاتێکی ئابووریشە بۆ #حکوومەتی هەرێمی کوردستان#.
بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپووری #دهۆک# ئەم هەواڵەی لە پەیجی تایبەتیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە و دەڵێ: سوپاسێکی بێپایانمان بۆ هاریکارییەکانی نێوان بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری دهۆک و زانکۆی ئۆدینی ئیتاڵی. سوپاسێکی تایبەت بۆ #وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار#، پارێزگاری دهۆک، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی شوێنەوار و هەموو ئەوانەی بەشدارییان لە کردنەوەی ئەم پارکەدا کردووە. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,163
Donnez votre avis sur ce produit!