چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، ئەحمەد نەجم، سکرتێری #بافڵ تاڵەبانی# پەیوەندی بە #محەمەد ڕەئوف#، سەرنووسەری درەو میدیاوە دەکات و پێی دەڵێ: وەرە بۆ دەباشان کاک بافڵ دەیەوێ بتبینێ. ئەویش لە وەڵامدا دەڵێ: ببوورە من ئەو سەردانە بە گونجاو نازانم و پێی بڵێ داوای لێبووردن دەکەم.
دوای گفتوگۆیەکی چەند خولەکی، محەمەد ڕەئوف ڕازی نابێ سەردانی دەباشان بکات. بەڵام دوای چەند خولەکێک، بافڵ تاڵەبانی خۆی پەیوەندی بە محەمەدەوە دەکات و پێی دەڵێ: ئەگەر نایەی بۆ دەباشان ئێستا هێزێکی دژە تیرۆر دەنێرم بەس بە شەق بتهێنن تا ئێرە.
دوای ئەو هەڕەشەیە، محەمەد ڕەئوف لە ترسی هەڕەشەکە دەچێ بۆ دەباشان و لەوێ بافڵ تاڵەبانی دەبینێت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە کەسانی نزیکی محەمەد ڕەئوفەوە ئاشکرا کراوە، لە چاوپێکەوتنەکەدا بافڵ تاڵەبانی هۆشداری داوەتە محەمەد ڕەئوف لەسەر بڵاوکردنەوەی هەواڵەکان و پێی وتووە: دەبێ سنووری خۆت بزانی، زۆر شت لەسەر یەکێتی بڵاو نەکەیتەوە. ئەگەر ڕەخنەشت گرت، تا ئەندامانی مەکتەبی سیاسی دەتوانی ڕەخنە بگری، بەڵام لە سەرووی ئەوانەوە دەبێ ئاگاداری خۆت بیت و زیاد لە حەد پێت ڕانەکێشی.
محەمەد ڕەئوف، لە ژێر گوشاری ترس، بەڵێنی بە بافڵ تاڵەبانی داوە کە بەو جۆرە کار بکەن کە ئەو دەیەوێ. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 997
Donnez votre avis sur ce produit!