#مەسعود بارزانی#، سەرۆکی #پارتی دیموکراتی کوردستان# گڵۆپی سەوزی بۆ گفتوگۆ و چارەسەری کێشەکان لەگەڵ #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# هەڵکردووە.
لە دوایین کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان، بارزانی ڕەزامەندی نیشانداوە بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی.
مەسعود بارزانی، #نێچیرڤان بارزانی# جێگری ڕاسپاردووە بۆ سەرپەرشتیکردن و ناردنی شاندی پارتی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتی و تەنانەت لایەنەکانی تریش.
پارتی بەنیازە بەم نزیکانە دەست بە گەڕێکی نوێی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان بکات، بۆ ئەوەش پەیامی بۆ زۆرینەی لایەنەکان ناردووە.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 817
Donnez votre avis sur ce produit!