لە حەوایە وەکوو نیسک
لە حەوزییە وەکوو گیسک
نیسک: جۆرێک دانەوێڵەی وردە، گیسک: بێچووی بزن لە شیر بڕاوە (فەرهەنگی کانی) لە حەوایە وەکوو نیسک، مەبەست لە قازوقوڵنگە (قازوقوڵنگ: باڵندەیەکی کێوییە، لە کوردستاندا بەردەوام لە گەرمیان و کوێستاندایە) کە دەفرێ هێندە بەرز دەبێتەوە، بە ئاستەم دەبینرێ، بۆیە بە نیسک چووێنراوە، لە حەوزییە وەک گیسک، واتە: کاتێک لەسەر حەوزێک بۆ ئاو خواردنەوە دەنیشێتەوە، قەبارەی زۆر گەورەیە، لەمەتەڵەکەدا بە گیسک چووێنراوە. وەڵام (قازوقوڵنگ) .[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 269